په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا


🚩وتەی رۆژ کۆمەڵە Komala☆Cpi:
📝 #وته_ی_روژ  ۹۹/۰۳/۰۴
☆کۆمەڵە☆رێکخراوەی کوردستانی حێزبی کۆمونیستی ئێران
#CPI ☆ #Komala
24.05.2020

@MobarezanEnghelabi ☆
کانال تلگرام #مبارزان_انقلابی ☆
(خەباتکارانی شۆڕێشگێر)
وتەی رۆژ کۆمەڵە Komala☆Cpi, [24.05.20 16:13]
 وتەی رۆژ کۆمەڵە Komala☆Cpi]
🔴په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا
✍️هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی نه‌خۆشیی كۆرۆنا له‌ ئۆستانه‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی خه‌ساره‌ دڵته‌زێنه‌كانی، باروودۆخی گوزه‌رانی كرێكاران و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشیش ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ خراپتر ده‌بێت. ئه‌م باروودۆخه‌، كه‌ به‌رله‌ كۆرۆناش گه‌یشتبووه‌ ئاستێكی تاقه‌ت پڕووكێن و ئاخێزی سه‌رتاسه‌ریی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ڕابردوو له‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌كانی بوو، له‌ ئێستادا، یه‌كجار توندتر بووه‌ته‌وه‌. باروودۆخه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كه‌ كه‌ مه‌ترسیه‌كانی تووش بوون به‌ كۆرۆناش ناتوانێ له‌ به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ڕێگری بكات. ئه‌گه‌ر له‌ حه‌فته‌كانی سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنا، ئه‌م جۆره‌ كۆبوونه‌وانه‌، به‌هۆی نیگه‌رانی له‌ تووش بوون به‌م نه‌خۆشیه‌، تا ڕاده‌یه‌ك كه‌م ببوونه‌وه‌، له‌ ئێستادا و پاش تێپه‌ڕینی ٣ مانگ له‌ ده‌ستپێكی قه‌یرانی كۆرۆنا له‌ ئێران، باروودۆخه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ ناله‌باره‌ كه‌ كرێكاران و خه‌ڵكی هه‌ژار، به‌ ناچار مه‌ترسیی تووش بوون به‌ ویرووسی كۆرۆنا به‌گیان وه‌رده‌گرن و ده‌چنه‌وه‌ سه‌ركار و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. چاوخشاندنێك به‌سه‌ر هه‌واڵی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی كه‌‌ له‌ سێهه‌مین مانگی ساڵی نوێ تێپه‌ڕ بووه‌، ئه‌وه‌مان پێ نیشان ده‌دا كه‌ شه‌پۆلێكی نوێ له‌ ناڕه‌زایه‌تی دژبه‌و باروودۆخه‌ ناله‌باره‌ی كه‌ خه‌ڵكی ئێران تێیدا گرفتارن، وه‌ڕێكه‌وتووه‌:
كرێكارنی خزمه‌تگوزاریی شاره‌داریی شاهین شار، دوو ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ “كه‌م بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان“یان، له‌ به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی ئه‌م شاره‌ ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی. كرێكارانی ناوچه‌ی ٤ و ٥ و ٦ی شاره‌داریی ئه‌هوازیش دوو ڕۆژه‌ كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی ئه‌مشاره‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌ و خواسته‌كانی خۆیان به‌درووشم ده‌ڵێنه‌وه‌. كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ هاتنه‌خواره‌وه‌ی ٧٠ له‌سه‌دیی ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان، نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌. كرێكارانی به‌شی ئاو، به‌رق و ته‌هویه‌ی “ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووریی به‌نده‌ری خۆمه‌ینی“، ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌. كرێكارانی مه‌عده‌نی كرۆمیتی فاریابی كرمان له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌م شاره‌ ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌. كرێكارانی “شیركه‌تی مه‌عده‌ن كاری ئه‌مین یار” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌برد. كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی لامێرد له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها ده‌ركردنی ژماره‌یه‌ك له‌ هاوكارانیان ده‌ستیان دایه‌ خۆپیشاندان. كرێكارانی به‌شی خزمه‌تگوزاریی به‌نده‌ری خومه‌ینی له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ماهشه‌هر كۆبوونه‌وه‌. كرێكارانی شیركه‌تی تووریستیی هه‌مه‌دان، چه‌ند ڕۆژێكه‌ به‌رده‌وام له‌ حاڵی كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تی دان.
به‌ڵام ئه‌مه‌ ته‌نیا كرێكاران نین كه‌ دستیان داوه‌ته‌ خۆپیشاندان و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی. هه‌ر له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، شایه‌دی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی توێژه‌ هه‌ژاره‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگاش بووین. له‌وانه‌: ناڕه‌زایه‌تیی په‌رستارانی ئۆستانی گیلان، ناڕه‌زایه‌تیی كاسبكاران و ده‌ستفرۆشه‌كانی شارستانی سیمۆرغ له‌ ئۆستانی مازه‌نده‌ران، كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لیمانی سه‌وادئامووزیی گۆرگان، ناڕه‌زایه‌تیی دانیشتووانی مه‌سكه‌نی مێهرێ به‌رده‌سكه‌ن، ناڕه‌زایه‌تیی دانیشتووانی گوندی نه‌سرئاباد، ته‌قه‌ی هێزه‌ ئه‌مینه‌كانی ڕژیم به‌ره‌و ژماره‌یه‌ك له‌ دانیشتووانی ناڕازیی ناوچه‌ی “غیزانیه‌” له‌ ئه‌هواز و هیتر.
ڕژیم و خاوه‌نكاران، سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، كرێكاران هان ده‌ده‌ن یان له‌ ڕاستیدا ناچاریان ده‌كه‌ن كه‌ له‌ كارگه‌ و كارخانه‌ نائه‌منه‌كاندا درێژه‌ به‌كار كردن بده‌ن، به‌ڵام له‌ هه‌مان حاڵیشدا به‌شداری كردنی كرێكاران له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیدا، دژبه‌ گه‌ڵاڵه‌ی “مه‌ودادانانی كۆمه‌ڵایه‌تی” پێناسه‌ ده‌كه‌ن و به‌و بیانوویه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی سه‌ركوتگه‌رانه‌، له‌ ڕێگه‌ی ده‌زگا ته‌بلیغاتیه‌كانه‌وه‌، سه‌رزه‌نشتیان ده‌كه‌ن.

له‌ ڕاستیدا، كۆماری ئیسلامی كه‌ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌ ملهۆڕی و سه‌ركوته‌وه‌ به‌نده‌، باش ده‌زانێ، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه‌ هیچ شتێكیان بۆ له‌ده‌ست دان نییه‌، ناتوانن چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ بن كه‌ قه‌یرانی كۆرۆنا كۆتایی پێ بێت و شایه‌دی له‌ناوچوونی به‌ره‌به‌ره‌ی جه‌سته‌ و ده‌روونی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان بن. ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی كه‌ له‌ ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵه‌وه‌ری ساڵی ڕابردوودا ترسی مه‌رگییان خسته‌ ناو دڵی كۆماری ئیسلامیه‌وه‌، ناتوانن، له‌ژێر گوشاری كۆرۆنا و ڕژیمی خراپتر له‌ كۆرۆنادا، ملكه‌چی چاره‌نووسێك بن كه‌ ئه‌م ڕژیمه‌ ته‌نیا به‌ ئامانجی مانه‌وه‌ی خۆی، به‌سه‌ری داسه‌پاندوون. بێ گومان ئه‌م باروودۆخه‌ نامرۆڤانه‌یه‌ ده‌كرێ و ده‌بێ كۆتایی پێ بێت. ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ قه‌یرانی سیاسی و ئابووریه‌كی كوشنده‌دا گرفتار بووه‌. ستراتێژی هێزنواندنی ڕژیم له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ئێران، بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له‌ ناوه‌وه‌ی وڵات، له‌گه‌ڵ شكست به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌ر زلهێزه‌كانی ڕۆژئاوادا خه‌ریكه‌ به‌چۆك دادێ. هه‌مووی ئه‌وانه‌ نیشانی ده‌دا كه‌ هاوسه‌نگیی هێز به‌ قازانجی به‌ره‌ی كرێكاران و خه‌ڵكی هه‌ژار و بێبه‌شی ناو كۆمه‌ڵگا گۆڕاوه‌. ئێستا كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ ئه‌م ناڕه‌زایه‌تی و‌ خه‌باته‌ لێكبڵاوانه‌ یه‌ك بگرنه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ یه‌ك هاوكات و هاوئاهه‌نگ بن، تا ڕۆبارێكی خرۆشان له‌ هێزی مه‌زنی جه‌ماوه‌ر وه‌ڕێخه‌ن و ڕژیمی دژه‌ مرۆیی كۆماری ئیسلامی بڕووخێنن و له‌سه‌ر وێرانه‌كانی، كۆمه‌ڵگایه‌ك دابمه‌زرێنن كه‌ ئینسانه‌كان تێیدا ئازاد و خۆشبژێو و به‌رابه‌ر بن.
www.payaam.net
www.Komalah.org
www.Cpiran.org
📺📻📡 کاناڵی تلێگرامی وتەی رۆژ کۆمەڵە رێکخراوی کوردستانی حێزبی کۆمونیستی ئێران
https://t.me/joinchat/AAAAAELN5eLv1Tt0oVA-xA
🔸اینستگرام:
revolution_enghelab
🔹تلگرام:
@Irancomonist☆ رهائی
@MobarezanEnghelabi☆
#مبارزان_انقلابی☆
خەباتکارانی شۆڕێشگێر

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر

وتەی رۆژ ۹۹/۰۳/۰۵ - 25.05.2020 Komala ☆ Cpi   🔴كۆرۆنا، بێكاری و هه‌ژاریی ملیۆنی